ZNA- هەولێر ئەمڕۆ یەکشەممە، وەزارەتی بەرگریی ئێران ڕایگەیاند، "لە ڕێگەی سێ فڕۆکەی بێفڕۆکەوانەوە هێرش کرایە سەر کارگەیەکی سەربازیی سەربە وەزارەتەکە لە شاری ئەسفەهان لە ناوەندی ئێران و دەنگی تەقینەوەی گەورە لەو کارگەیە بیسترا".
بە گوێرەی ئاژانسی هەواڵیی فەرمی ئێران، وەزارەتەکە لە ڕاگەیەندراوێکدا ئەوەشی زیاد کرد، "سیستەمە بەرگرییەکانی کارگەکە توانییاندوو لە درۆنەکان لەسەر ئاسمانی کارگەکە بخەنە خوارەوە، بەڵام سێیەمیان زیانی ماددی بە کارگەکە گەیاند و، هیچ زیانی گیانی لێنەکەوتەوە".
هەروەها دەستەی پەخش و تەلەڤزیۆنی ئێران ئەوەشی خستە ڕوو، تەقینەوەکە لەنێو یەکێک لە ناوەندەکانی دروستکردنی تەقەمەنی سەر بەوەزارەتی بەرگریی ڕوویدا.
ئەم هەواڵە 607جار خوێندراوەتەوە |