ZNA-هەولێر بانکی ناوەندی عێراق رەتیدەکاتەوە رێگری لە فرۆشتنی پارەی کاش بە هاووڵاتیان بکات یان سنوورداری بکات.
ئەمڕۆ یەکشەممە 29/1/2023، بانکی ناوەندی عێراق لە راگەیەندراوێکدا رەتیدەکاتەوە رێگری بکات یان فرۆشتنی پارەی کاش بە هاووڵاتیان سنووردارکردبێت، رێکاری تۆمارکردنی ئەلیکترۆنی دڵنیایی دەدات لەوەی کە پێویستی هاووڵاتی بە دۆلار دابین دەکات و رێگری دەکات لە دووبارە فرۆشتنەوە بە هەمان کەس.
ئەم رێکارە ئهلکترۆنییه دەرفەتێکه بۆ هاووڵاتیان بۆ بەدەستهێنانی دۆلار به شێوازێکی شەرعی بەبێ سنووردارکردن.
بانکی ناوەندی عێراق داوا لە سەرجەم میدیاکان و رای گشتی دهکات، تهنها پشت بە نووسینگەی راگەیاندنی بانکی ناوەندی عێراق ببەستن، بۆ وەرگرتنی زانیاری پەیوەست بە چالاکی و رێکارەکانی بانکی ناوەندی عێراق.
ئەم هەواڵە 445جار خوێندراوەتەوە |