ZNA- هەولێر سەرەڕای هەوڵە بەردەوامەکانی بانکی ناوەندیی تورکیا بەڵام لیرەی ئەم وڵاتە ب لە دابەزینەردەوامە.
لە مانگی ئەیلولی 2021ەوە بەهای لیرەی تورکی لە 8.3 لیرە بەرامبەر دۆلارێک بۆ 18.7 لیرە لە ئێستادا دابەزیوە.ئەمەش خراپترین دراوی بازاڕە تازەپێگەیشتوەکانە، لەدوای پێزۆی ئەرجەنتینی، دوای ئەوەی لە سەرەتای ساڵی ڕابردووەوە بە ڕێژەی 28.5% بەرامبەر دۆلار دابەزیوە.
دەسەڵاتدارانی تورکیا بە دوورکەوتنەوە لە بەرزکردنەوەی ڕێژەی سوود بۆ بەرەنگاربوونەوەی هەڵاوسان، و پشت بەستن بە ئامرازە جێگرەوەکان، لەوانە دەستێوەردانی نرخی ئاڵوگۆڕ و سیاسەتی دراوی کە پەرە بە بەکارهێنانی بەرفراوانتری لیرە دەدات زیاتر هۆکار بوونە بۆ دابەزینی بەهای لیرەی تورکی.
ئێستاش بەرپرسان بەڵێنیان داوە "ستراتیژی هەڵگرتنی لیرە"ی خۆیان جێبەجێ بکەن، کە کۆمەڵێک ڕێوشوێنە پەرە بە بەکارهێنانی بەرفراوانتر لە دراوی تورکیا دەدات و خواست لەسەر دراوی وڵاتەکە بەرزدەکاتەوە.
ئەم هەواڵە 355جار خوێندراوەتەوە |