ZNA- هەولێر
سەرکردەیەکی چوارچێوەی هەماهەنگی رایگەیاند، ئەنجامدانی گۆڕانکاری لەدەستووردا کێشە لەنێوان لایەنەکان دروستدەکات چونکە هیچ رێککەوتنێکی لەسەر نەکراوە.
لە لێدوانێکدا بۆ میدیا عێراقییەکان مەحمەد حەیانی سەرکردە لە چوارچێوەی هەماهەنگی راشیگەیاند، گۆڕانکاری لەدەستووردا پێویستی بەرێککەوتنی سیاسی نێوان لایەن و پێکهاتەکان، بەڵام ئەو رێککەوتنە نییە هەربۆیە گۆڕانکاری لەدەستووردا کێشە و ئاڵۆزی لەسەر ئاستی سیاسی دروست دەکات.
ئەمە لەکاتێکدایە، ئەمرۆ حەسەن یاسریی وەک راوێژکاری سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ کاروباری دەستووری دیاریکرا، ئامانج لە دانانیشی ئەنجامدانی گۆڕانکاری لە دەستووردایە.
ئەم هەواڵە 766جار خوێندراوەتەوە |