English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
بڕه‌ پاره‌یه‌ك بۆ ئه‌م توێژه‌ خه‌رج ده‌كرێت
2023-01-29 [03:13 AM]

ZNA- هەولێر


بەرپرسێكی خانەنشینیی پێشمەرگە، وردەكاریی تازە لەبارەی خەرجكردنی مووچەی ساڵێك و شەش مانگی ئەو كەسانە ئاشكرا دەكات، كە خانەنشین دەكرێن و دەشڵێت: ”ئێستا تەنیا ئەوانە دەگرێتەوە، كە لەدوای شەڕی داعش شەهید و كەمئەندام بوونە.“

لیوا سەرحەد جەلال لاوەرانی، بەڕێوەبەری گشتیی خانەنشینی و كەمئەندامی لە وەزارەتی پێشمەرگە، ڕایگەیاند: "پاداشتی کۆتایی خزمەت لە بەڕێوەبەرایەتیمان خەرج دەكرێت، كە کۆکراوەی مووچەی یەک ساڵ و شەش مانگە، ئەو پارەیە تەنیا شەهیدان و كەمئەندامانی شەڕی داعش دەگرێتەوە، كە لەدوای ساڵی 2014وە ئەو پێشمەرگانە شەهید بوونە، یان بەهۆی كەمئەندامی خانەنشین كراون، یان خانەنشین دەبن."

پاداشتی خانەنشینی كۆكراوەی دوا مووچەیە بۆ ساڵێك و شەش مانگ خەرج دەكرێت، ئەگەر مووچەكەی یەك ملیۆن دینار بێت، ئەوا 18 ملیۆن دیناری بۆ خەرج دەكرێت، ئەگەر كەمئەندامیش بێت و مووچەی یەك ملیۆن دینار بێت، ئەوا 12 ملیۆن دیناری بۆ خەرج دەكرێت.

ئەو بەرپرسەی خانەنشینی پێشمەرگە ئاشكراشی كرد: "خەرجكردنی ئەو پارەیە پێشمەرگەی یەكەكانی 70 و 80 دەگرێتەوە، بەو مەرجەی دۆسییەكانیان بگوازرێتەوە لای ئێمە و بەپێی یاسا و رێنوێنی رێكبخرێت."

سەبارەت بەوانەی دوای ساڵی 2014 خانەنشین بوونە، چۆن مامەڵە بكەن تاوەكوو لەو بڕیارە سوودمەند بن، لیوا سەرحەد جەلال لاوەرانی، گوتی: "ئێمە بە راپۆرت داوامان لە سەرووی خۆمان كردووە، زانیاری و ناوی تەواوی ئەو كەسانەمان بۆ بنێرن."

بەپێی نووسراوێكی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی خانەنشینیی پێشمەرگە، هەر خانەنشینێكی پێشمەرگە پاداشتی خانەنشینی وەربگرێت، ئەوە ناتوانێت خزمەتی دیكە ئەگەر هەی بێت، بیخاتە سەر راژەی خانەنشینییەكەی.

بەڕێوەبەری گشتیی خانەنشینی و كەمئەندامی لە وەزارەتی پێشمەرگە باسی لەوەش كرد، نووسراویان كردووە، تاوەكوو هەموو خانەنشینانی پێشمەرگە پاداشتی کۆتایی خزمەتیان بۆ خەرج بكرێ.

تاوەكوو مانگی 10ی ساڵی 2022، چوار هەزار و 171 خانەنشینیی سەربازی و کۆچکردوو، هەروەها ئەوانەی بە هۆكاری نەخۆشی خانەنشین كراون، لەگەڵ 166 کەمئەندامی شەڕی تیرۆریستانی داعش، دۆسییەكانیان ڕەوانەی دارایی كراوە و نزیکەی هەزار و 200 دۆسییەی شەهیدانی شەڕی تیرۆریستانی داعش ڕەوانەی وەزارەتی شەهیدان و ئەنفاکراوان دەکرێ، دۆسیە و لیستی مووچەکانیان گواستراوەتەوە و پرۆسەکەش بەردەوامە."

 

شوان به‌رزنجی 





ئەم هەواڵە 1588جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad