ZNA- هەولێر
ده‌وڵه‌تی یاسا ئاشكرای ده‌كات ئه‌و رێوشوێنانه‌ی بانكی فیدراڵی ئه‌مه‌ریكا له‌باره‌ی دۆلار گرتوویه‌ته‌به‌ر هه‌وڵێكی راستەوخۆی ئه‌مه‌ریكایه بۆ به‌ئامانجگرتنی حكومه‌تی سوودانی و دروستکردنی گرێكوێره‌یه بۆ حكومه‌ته‌كه‌ی.
جاسم محه‌مه‌د جه‌عفه‌ر له هاوپه‌یمانی ده‌وڵه‌تی یاسا رایده‌گه‌یه‌نێت، به‌قاچاخبردنی دۆلار بۆ وڵاتان بۆ دوو ساڵی رابردوو ده‌گه‌ڕێته‌وه، بۆچی بانكی فیدراڵی ئه‌مه‌ریكی رێوشوێنی له‌دژی حكومه‌تی كازمی نه‌گرتووه‌ته‌به‌ر.
ئەم ئەندامەی دەوڵەتی یاسا ده‌ڵێت، گومان ده‌كه‌ین به‌رزبوونه‌وه‌ی به‌های دۆلار هه‌وڵێكی ئه‌مه‌ریكا بێت بۆ شكستهێنان به‌م حكومه‌ته كه له‌لایه‌ن چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگییه‌وه پێكهێنراوه‌و به‌لای ئه‌مه‌ریكاوه به نزیك له ئێران ناوزه‌د ده‌كرێت.
ئەم هەواڵە 370جار خوێندراوەتەوە |