ZNA - هەولێر لە درێژەى یارییەکانى هەفتەى 20ى خولى ئیتاڵیا، یانەى ئەى سى میلان لە یاریگاى خۆی میواندارى یانەى ساسۆلۆى کرد.
لە ئەنجامدا ساسۆلۆی میوان توانی یاریەکە بە پێنج گۆڵ بەرامبەر بە دوو گۆڵ لە خاوەن یاریگا بباتەوە.
لە تایمى یەکەمدا، ساسۆلۆ بە سێ گۆڵی لە خولەکەکانى 19 و 22 و 30دا لەلایەن یاریزانان دیفرێل و فراتیسى و بیراردییەوە تۆمارکرد، تاکە گۆڵەکەى میلانیش ئۆلیڤەر جیرۆ لە خولەکى 24دا تۆماریکرد.
لە تایمى دووەمدا، ساسۆلۆ دوو گۆڵى ترى لە ڕێگەی هەریەکە لە لۆریێنت و هێنریک لە خولەکەکانى 47 و 79دا تۆمارکرد،
لە خولەکی 81دا یاریزان ئۆریگی گۆڵى دووەمى میلانى تۆمارکرد.
بەم ئەنجامەش، یانەی میلان بە کۆکردنەوەی 38 خاڵ لە پلەى چوارەمى ڕیزبەندی دایە و ساسۆلۆش بە 20 خاڵ سەرکەوتنى بۆ پلەى 16یەم بەدەستهێنا.
ئەم هەواڵە 643جار خوێندراوەتەوە |