English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
دھۆک... ئاگر لە کەمپی ئاوەرەکان بەربوو
2023-01-29 [04:48 AM]

ZNA-ھەولێر


وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی بەرگریی شارستانیی پارێزگای دهۆك رایگەیاند، کە ئەمرۆ لە سنووری پارێزگای دھۆک بە ھۆی شۆرتی کارەبا ئاگر لە سێ چادری ئاوەرەکانی کوردانی ئێزدی بەربوو و خۆش بەختانە تەنیا زیانی ماددی ھەبوو.

بێوار عەبدولعه‌زیز، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی بەرگریی شارستانیی پارێزگای دهۆك، بە ئاژانسی ھەواڵی زاگرۆسی راگەیاند: ئەمرۆ یەکشەممە دوای نیوەرۆ ٢٩ی١ی٢٠٢٣ لە کەمپی کەبەر یەک و کەبەر دوو لە قەزای سێمێلی سەر بە پارێزگای دھۆک، بە ھۆی شۆرتی کارەبا ئاگر لە سێ چادری ئاوەرەکانی کوردانی ئێزدی بەردەبێت و بە تەواوەی دەسووتێن.

ھەروەھا بێوار عەبدولعه‌زیز، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی بەرگریی شارستانیی پارێزگای دهۆك ئەوەشی بۆ ئاژانسی ھەواڵی زاگرۆس خستەروو، کە لە ئاگرەکەدا بەتەنیا زیانی ماددی ھەبووە و ھیچ زیانێکی گیانی نەبووە، لێکۆلینەوە کراوە کە ھۆکاری ئاگر کەوتنەوەکە بە ھۆی شۆرتی کارەباوە روویداوە.


رێباز یونس

 





ئەم هەواڵە 589جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad