ZNA : هەولێر یەكەم: ڕێگر دەبێ لەوەی كالیسیۆمی نێو لەش بەفیڕۆ بڕوات و مژینی كالیسیۆم باشتر دەكات
. دووەم: زیرەكتان دەكات، مۆز دەتوانێت كاری مێشك بەهێز بكات توانای بیركردنەوە زیاتر دەكات، بوونی ڕێژەیەكی زۆری پۆتاسیۆم لە پێكهاتەكەیدا یارمەتیدەر دەبێ لە چالاك كردنی مێشك و بەهێزكردنی توانای یادگەی مرۆڤ
. سێیەم: ڕێگە لە دروستبوونی شێرپەنجەی گورچیلە دەگرێت بەهۆی مژینی ئەو بڕە زۆرەی كالیسیۆم لە لەشدا، جگەلەوە مۆز ڕێگری لە پەیدابوونی بەردی گورچیلە دەكات و تەندروستی ئێسك و ددان باشتر دەكات و ڕێگری لە ڕزینی ددانەكان دەگات
. چوارەم: رێگە لە كەمخوێنی دەگرێت بەهۆی ئەو بڕە زۆرەی ئاسن كە تێیدایە دەتوانێت سوڕی خوێن باشتر بكات و ڕێگە لە دروست بوونی كەمخوێنی بگرێت. پێنجەم: مۆز دەوڵەمەندە بە ڕیشاڵ كە كرداری هەرسكردن باشتر دەكات و ڕێگە لە بەد هەرسی و قەبزی و سكچوون دەگرێت
. شەشەم: ئاستی شەكری خوێن رێك دەخات، مۆز میوەیەكی مەزنە دەتوانێ ئاستی گلوكۆز لە خوێندا ڕێك بخات، هەروەها دەتوانێت یارمەتی كەمكردنەوەی حاڵەتی دەروونی و خەمۆكی بدات
. حەوتەم: لە نەخۆشییەكانی دڵ و بۆڕییەكانی خوێن دەمانپارێزێت، بەكارهێنانی مۆز بە شێوەیەكی بەردەوامی مەترسی دڵ كەم دەكاتەوە بەهۆی ئەو بڕە زۆرەی پۆتاسیۆم كە تێیدایە ڕێگری لە گیرانی خوێنبەرەكان دەكات
. هەشتەم: خەمۆكی لەناو دەبات، مۆز دەتوانێت خەمۆكی لەناو ببات بەهۆی تریپتۆفان كە ماددەیەكی سەرەتاییە بۆ دروست بوونی خەمۆكی و دەیگۆرێت بۆ میلاتۆنین و سیرۆتۆنین كە باری دەروونی رێك دەخەن
. نۆیەم: مۆز دەوڵەمەندە بە ڤیتامین B12 كە یارمەتی كەمكردنەوەی هەوكردن دەدات، لە مەترسییەكانی شەكرەی جۆری دوو دوورتان دەخاتەوە، هاوكات سیستەمی بەرگری لەش بەهێز دەكات و خانەی خوێنی سپی واتە خرۆكە سپییەكانی خوێن زیاتر دەكات
. دەیەم: ڕێژەی وزە لە جەستە زۆر دەكات، بەكارهێنانی مۆز بە بەردەوامی كار و چالاكی لەش زیاتر دەكات بەتایبەتی پێش ئەنجامدانی وەرزش خواردنی 2 مۆز وزەیەكی زیاتر بە خانەكانی لەش دەبەخشێت و كاری لەش باشتر دەكات.
ئەم هەواڵە 535جار خوێندراوەتەوە |