ZNA - هەولێر لە یاریەکانی جامی ئینگلتەرا یانەی برایتۆن و لیڤەرپوول ڕووبەڕووی یەکتر بوونەوە.
لە ئەنجامدا یانەی برایتۆن توانی یاریەکە بە دوو گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک لە لیڤەر بباتەوە.
لە تایمی یەکەمدا و لە خولەکی 30 دا یاریزان هارڤی ئیلیۆت گۆڵی یەکەمی لیڤەرپوولی تۆمارکرد، دوای تێپەڕبوونی نۆ خولەک لویس دونک گۆڵی بەرامبەری بۆ برایتۆنی تۆمارکردەوە.
لە تایمی دووەمدا و لە خولەکی 92 یاریزان میتۆما گۆڵی دووەمی خۆی تۆمارکرد.
بەم ئەنجامەش برایتۆن خۆ گەیاندە قۆناغی داهاتوو و لیڤەرپوولیش ماڵئاوایی لە جامەکە کرد.
ئەم هەواڵە 460جار خوێندراوەتەوە |