English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
په‌رله‌مانی كوردستان كۆبوونه‌وه‌ی نائاسایی ئه‌نجام ده‌دات
2023-01-29 [05:17 AM]

ZNA-ھەولێر


ئەندامێکی لیژنەی یاساییی لە پەرلەمانی کوردستان رایگەیاند، کە کۆبوونەوەی پارتی و یەکێتی کاریگەریی ھەبووە لەسەر ئاساییکردنەوەی ڕەوشی سیاسی لە ھەرێمی کوردستان. 

رۆژان ابراهیم، ئەندامی لیژنەی یاساییی لە پەرلەمانی کوردستان، بە ئاژانسی ھەواڵی زاگرۆسی راگەیاند: کۆبوونەوەی پارتی و یەکێتی کاریگەریی ھەبووە لەسەر ئاساییکردنەوەی ڕەوشی سیاسی لە ھەرێمی کوردستان و ئەگەر لە کۆبوونەوەی داھاتوو لێک نزیکبوونەوەی زیاتر ھەبێت پەرلەمانیش کۆ دەبێتەوە، بەڵام پەرلەمان ئێستا لە پشوودایە و ئەگەر ئەوان بگەنە ڕێککەوتن بۆ پرسی گۆڕانکارییەکان و ھەڵبژاردن و کاراکردنەوەی کۆمسیۆن ئەوە پەرلەمان ئامادەیە کۆبوونەوەی نائاسایی بەڕێوە ببات.

ئەندامی لیژنەی یاساییی لە پەرلەمانی کوردستان گووتی: ئێمە لە پەرلەمان چاوەڕێی ڕێککەوتنی لایەنەکانین و بێگومان بەرەوپێشچوون ھەبووە، بەڵام بۆ ھەمواری یاسای ھەڵبژاردن و کاراکردنەوەی کۆمسیۆن و گۆڕانکاری لە پەرلەمان و حکوومەت پێویستی بە ڕێککەوتنی سیاسی ھەیە.

ھەروەھا رۆژان ابراهیم، ئەندامی لیژنەی یاساییی لە پەرلەمانی کوردستان ئەوەشی بۆ ئاژانسی ھەواڵی زاگرۆس خستەروو، کە پەرلەمانی کوردستان جگە لە پرسی ھەڵبژاردن و گۆڕانکارییەکان چەندین پڕۆژەیاسای گرینگی لەبەر دەستە و دەیەوێ لەم خولەی پەرلەماندا پەسەند بکرێن بۆ  ئەو مەبەستەش لە سەرەتای مانگی ئاداری داھاتوو وەرزی نوێی یاسادانان دەست پێ دەکاتەوە و دەخرێنە نێو کارنامەی کۆبوونەوەکەوە.

 

رێباز یونس





ئەم هەواڵە 844جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad