English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
کوالیتیى بەشە خۆراکى مانگانەى بایعى بەرز کراوەتەوە
2023-01-29 [05:42 AM]

ZNA- هەولێر


بەرپرسانى وەزارەتى بازرگانى ئەو دەنگۆیانە ڕەت دەکەنەوە کە مانگانەی نەفەرى با‌یەع بووبێتە ١٠٠٠ دینار، دەشڵێن، کوالیتیى خۆراکەکان بەرز کراوەتەوە و کار دەکەن ئەو کەسانەى تۆڕى چاودێریى کۆمەڵایەتى دەیانگرێتەوە، ئەو بەشەخۆراکە زیادەی لە پارێزگاکانى ترى عێراق دابەش دەکرێت، کوردستانیش بگرێتەوە و لیستەکەى لەگەڵ وەزارەتى کار ئامادە دەکەن.

نەوزاد شێخ کامیل، بەڕێوەبەرى گشتیى بازرگانى لە وەزارەتى بازرگانى و پیشەسازى، بە ماڵپەڕى فەرمىى پارتى دیموکراتى کوردستانى ڕاگەیاند: "ئەو دەنگۆیەى بڵاو بووەتەوە کە نەفەرى بایەع کرابێتە١٠٠٠ دینار، ناڕاستە و خۆى ٥٠٠ دینارە، لەبەر ئەوەى پارەکە کەمە بریکارەکان ٧٥٠ دینار وەردەگرن، هیچ بڕیارێک نییە پارەکە زیاد بکرێ بۆ ١٠٠٠ دینار".

نەوزاد کامیل گوتى: "ئێستا دۆشاو، زەیت و شەکر و فاسولیا و نۆک و لەتکەنۆک و نیسک و برنجەکەى بووەتە تایلەندى و کوالیتەکەیشى بەرز کراوەتەوە. برنجەکە گلەیى هەیە لەسەرى کار دەکرێ لەسەر باشترکردنى کوالیتیى برنجەکە و بەردەوامیشین لەگەڵ وەزارەتى بازرگانیى بەغدا لەسەر خەتین تاکوو گلەییى هاووڵاتییان لەسەر خۆراکەکان بەردەوام و قۆناخ بە قۆناخ چاک بکرێن".

ئاماژەى بۆ ئەوەش کرد: "دابەشکردنى بەشەخۆراک لە هەولێر و سلێمانى دەستى پێ کردووە، لە چەند ڕۆژى داهاتوو لە دهۆکیش دەست پێ دەکات".

زیاتر دەڵێ: "ئەو خێزانانەى خاوەنپێداویستیى تایبەتیان هەیە و تۆڕى چاودێریى کۆمەڵایەتى دەیانگرێتەوە مانگانە کیلۆیەک شەکر و یەک لیتر زەیت و ٢٠٠ غرام چایی و ٢٥٠ غرام شیر لەگەڵ بایەع بەو خێزانانە دەدرێ، ئێستا کوردستانى نەگرتووەتەوە و لەگەڵ وەزارەتى بازرگانى قسەمان کردووە کوردستانیش بگرێتەوە و ئێستا وەزارەتى کار و کاروبارى کۆمەڵایەتى سەرقاڵى دروستکردنى لیستەکەن بۆ بەرزکردنەوەى بۆ بەغدا".

لە ساڵى ڕابردوو بەهۆى نەبوونى گەنم لە کوردستان پێنج بەشەئارد دابەش کراوە و لە پارێزگاکانى ترى عێراق ٧ بەشەئارد دابەش کرا، ئێستا ڕێ کراوەتەوە و گەنممان بەسەر ئاشەکاندا دابەش کردووە".

 





ئەم هەواڵە 607جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad