ZNA - هەولێر لە درێژەی یارییەکانی هەفتەى 18ى خولى ئەڵمانیا، هەردوو یانەى بایەر لیڤەرکوزن و بڕوسیا دۆرتمۆند ڕووبەڕووى یەکبوونەوە.
لە ئەنجامدا زەردەواڵەکانی دۆرتمۆند توانیان یاریەکە بە دوو گۆڵی بێبەرامبەر لە خاوەن یاریگا ببەنەوە.
گۆڵەکانی دۆرتمۆند لە کەریم ئەدیمى و ئیدمۆند تاپسۆبا بەهەڵە لە خولەکەکانى 33 و 53 تۆماریانکرد.
بەم سەركەوتنە، یانەی بڕوسیا دۆرتمۆند بەکۆکردنەوەی 34 خاڵ سەرکەوتنى بۆ پلەى چوارەمى ڕیزبەندى بەدەستهێنا، لیڤەرکوزنیش 24 خاڵی هەیە و لە پلەى نۆیەم دێت.
ئەم هەواڵە 466جار خوێندراوەتەوە |