ZNA - هەولێر لە یاریەکانی هەفتەی 20ی خولی تۆپی پێی فەڕەنسا، یانەی پاریس سانجێرمان میوانداری ڕیمیسی کرد.
لە ئەنجامدا یاریەکەش بە گۆڵێک بۆ هەردوولا كۆتایی هات و هەر یەکەیان خاڵێکی وەرگرت.
لە تایمی یەکەمدا هەردوو یانە هەوڵەکانیان چڕکردەوە بۆ سەر گۆڵی یەکتر بەڵام گێمی یەکەم بەبێ گۆڵ کۆتاییهات.
لە تایمی دووەمدا و لە خولەکی 51 نەیمار گۆلێکی بۆ پاریس تۆمارکرد، دوای تێپەڕبوونی 8 خولەک ناوبژیوان یاریزان ڤێڕاتی بە کارتی سوور کردە دەرەوە.
لە دوا خولەکی یاری و لە خولەکی 6ی کاتی زیادکراوی تایمی دووەمدا یاریزان فۆلارین بالوگن گۆڵی بەرامبەری بۆ ڕیمیسی تۆمارکرد و یانەکەی لە شکست ڕزگارکرد.
بەم ئەنجامەش یانەی پاریس سانجێرمان بەکۆکردنەوەی 48 خاڵ لە پێشەنگی ڕیزبەندی مایەوە و ڕیمیس بە کۆکردنەوەی 26 خاڵ لە پلەی 11 دێت.
ئەم هەواڵە 454جار خوێندراوەتەوە |