ZNA-هەولێر پۆلیسی مەکسیک بڵاویکردەوە، لە رووداوێکی تەقەکردندا لە ناوچەی خێریز لە باکووری ئەو وڵاتە هەشت کەس کوژراون و ژمارەیەکی دیکەش برینداربوون.
بەگوێرەی بڵاوکراوەی پۆلیسی مەکسیک، رووداوەکە کاتێک روویداوە ژمارەیەک چەکدار هەڵیانکوتاوەتە سەر یانەیەکی شەوانەوە و بە هەڕەمەکی تەقەیان کردووە، شەش کەس دەستبەجێ کوژراون و دوو کەسی دیکەش لەکاتی گواستنەوەیان بۆ نەخۆشخانە گیانیانلەدەستداوە.
پۆلیسی مەکسیک ئاماژەی بەوەشدا، خێریز ئەو ناوچەیەی رووداوەکەی تێدا روویداوە بە هەبوونی ژمارەیەکی زۆر بازرگانی ماددەی هۆشبەر بەناوبانگە.
ئەم هەواڵە 364جار خوێندراوەتەوە |