English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئێران هەناردەی غازی بۆ وێستگەكانی عێراق ڕاگرتووە
2023-01-30 [07:25 AM]

ZNA – هەولێر


وەزارەتی کارەبای عێراق ئاشكرایكرد، 12 رۆژە، ھەناردەکردنی غاز لەلایەن ئێرانەوە بۆ عێراق راگیراوە، کە بەھۆی ئەو ھەنگاوەی ئێرانەوە، ئاستی بەرھەمھێنانی کارەبا لە بەغدا و ناوچەکانی ناوەڕاست و باشووری عێراق، حەوت ھەزار و 500 میگاوات کەمبووەتەوە.

وەزارەتی کارەبای عێراق لە راگەیەندراوێکدا رایگەیاند: بەمەبەستی چاککردنەوەی بۆری گواستنەوەی غاز، ماوەی 12 رۆژە، ھەناردەکردنی غاز لە ئێرانەوە بۆ وێستگەکانی بەرھەمھێنان راگیراوە.

وەزارەتی كارەبا راشیگەیاندووە، کە بەھۆی ئەو ھەنگاوەی ئێران، ئاستی بەرھەمھێنانی کارەبا لە بەغدا و ناوچەکانی ناوەڕاست و باشووری عێراق، حەوت ھەزار و 500 میگاوات کەمبووەتەوە کە ئەوەیش بەشێوەیەکی بەرچاو، کاریگەریی لەسەر کەمبوونەوەی پێدانی کارەبای نیشتمانی بە ھاووڵاتییان دروست کردووە.

وەزارەت جەختی لەوەش كردەوە، رێوشوێنی بەپەلەی گرتووەتەبەر و لەسەر ئاستی باڵا، هەروەها ھەماھەنگی لەگەڵ وەزارەتی نەوت کردووە بۆ ئەوەی بڕی زیاتر لە سووتەمەنی جێگرەوە بۆ وێستگەکانی بەرھەمھێنانی کارەبا لە بەغدا و ناوچەکانی ناوەڕاست و باشوور دابین بکات، تا بتواندرێت ئەوبۆشاییە پڕبكەنەوە كە دروست بووە ".

ئەوەیشی خستووەتەڕوو کە ھەناردەکردنی غاز لە رۆژی پێنجشەممە 26-1-2023، لەلایەن ئێرانەوە بۆ عێراق راگیراوە.

 





ئەم هەواڵە 523جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad