English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
کەشى پێشبینیکراوى 48 کاتژمێرى داهاتوو
2023-01-30 [07:50 AM]

ZNA-هەولێر



ئەمڕۆ دوو شەممە   30 – 1 - 2023  
کەش/ئاسمان هەوری باراناوی بەدرێژایی کاتەکاندا وەهەروەها بەفر بارین لەناوچە شاخاوویەکاندا لەکاتەکانی ئێوارە رێژەی دابارین زیاد دەبێ بە تایبەت لەناوچەکانی باکووری رۆژهەڵاتی هەرێم (شاروچکەی قەڵادزی و کۆیە و تەق تەق و شوان ) ئاستى دابارینى زیاتر دەبێت .
پلەکانی گەرما  /  لەناوچە شاخاوویەکان نزیک دەبێتەوە وە لەناوچە نیمچە شاخاوویەکان و ناوچە نیمچە بەرزەکان  نزم بوونەوەیەکی کەم بە (1-2) پلە بەخۆوە دەبینی بەراوورد بە   تۆمارکراوەکانى ئەمڕؤ.
خێراى با /  لە سەر خۆ- مامناوەند  دەبێت ( 10 -  20 ) کم/ک  . لەناوچەکانی باشووری هەرێم کەمێک چالاکتر دەبێ .
ئاراستەی با / باشووری خۆرهەڵات دەبێت .
مەوداى بینین / لە نێوان ( 6 – 8 ) کم  دەبێت  .
پلەکانی گەرما / لەسەر نەخشەدا ئاماژەیان پێدراوە .
سبەی  سێ شەممە    31  – 1 - 2023  
کەش/ ئاسمان هەوری باراناوی دەبێت بەدرێژایی کاتەکاندا لەگەل بارینی بەفر لەناوچە شاخاوویەکاندا , لەکاتەکانی دوایی نیوەڕۆ شێوازی دابارین لەهەندێ ناوچەی باشووری هەرێم لەنمە باران بۆ تاوە باران و بروسکە دەگۆڕێت وە بە کاریگەری زیاتر لەناوچەکانی رۆژهەڵات و باشووری شاری  سلێمانی کە رێژەی دابارین لەم ناوچانە زیاتر دەبێ .
پلەکانی گەرما  /  نزم بوونەوەیەکی کەم بە (1-2) پلە  لە تۆمارکراوەکانى رۆژی پێشوو
خێراى با /  لە سەر خۆ- مامناوەند  دەبێت ( 10 -  20 ) کم/ک  . لەناوچەکانی باشووری  رۆژهەڵاتی هەرێم چاڵاکتر دەبێ بۆ سەروی 30 کم/ک
ئاراستەی با / باشوورى خۆرهەڵات بۆ باکووری خۆرئاوا دەگۆڕێت.
مەوداى بینین / لە نێوان ( 6– 8  ) کم  دەبێت  لە شوێنەکانی دابارین کەم دەبێتەوە بۆ (5-7) کم .
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی :
هەولێر     :  10 پلەى سیلیزى
سلێمانی    : 6  پلەى سیلیزى
دهۆک     :  10 پلەى سیلیزى
کەرکوک  : 14 پلەى سیلیزى
هەڵەبجە   :  9 پلەى سیلیزى
زاخۆ      :  10 پلەى سیلیزى
سۆران    :  2 پلەى سیلیزى
گەرمیان  : 16 پلەى سیلیزى
بەشى پێشبینى / 30- 01- 2023





ئەم هەواڵە 388جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad