هەولێر – ZNA هونەرمەندی ئەمریکی بیۆنسی، لە بەرامبەر یەک کاتژمێر گۆرانی گوتندا لە دوبەی، 24 ملیۆن دۆلاری ئەمریکی وەرگرتووە.
بەم دواییە کرێی بیۆنسێیان لە دوایین کۆنسێرتیدا لە دوبەی ئاشکرا کرا و رۆژنامەی دەیلی مەیلی بەریتانی پشتڕاستی کردەوە کە ئەو گۆرانیبێژە بڕە پارەیەکی زۆر زۆری وەرگرتووە بۆ کۆنسێرتەکە، ئەمەش لە دوایین دابڕانی چوار ساڵی ئەو گۆرانیبێژە دێت لە سازکردنی کۆنسێرت، هەروەها ئاماژە بۆ ئەوە کراوە بیۆنسێ لە بەرامبەر بەشداربوونی لە کۆنسێرتەکەدا 24 ملیۆن دۆلاری وەرگرتووە.
بیۆنسێ هەروەها دوایین ئەلبوومی خۆی بە ناوی رێنێسانس لە سەرەتای ئەمساڵدا بڵاوکردەوە کە و بە درێژایی سەردەمی کۆرۆنا کاری لەسەر کردووە.
ئەو گۆرانیبێژە بە بەشداریی کۆمپانیای تیفانی و کۆمپانیاکانی لە پاریس ئاهەنگێکی بۆ ئەلبوومە نوێیەکەی رێکخست، بە ناوی ئاهەنگی یانەی رێنێسانس.
ئەم هەواڵە 391جار خوێندراوەتەوە |