هەولێر – ZNA پێرسی هاینز وایت، ئەکتەری گەنج، بە دەستدرێژی سێکسی تۆمەتبارکراوە و داوای دادگاییکردنی دەکرێت.
ئەو ئەکتەرە لە زنجیرەی Wednesday رۆڵی سەرەکی دەگێڕێت و بەم دواییە بەرهەمهێنانی وەرزی نوێی راگەیێندرا.
بەشێک لە بینەرانی ئەم بەرهەمە داوا دەکەن وایت لە وەرزی دووەمی زنجیرەکە دووربخرێتەوە.
چەند کچێک ئەو ئەکتەرە بە بڵاوکردنەوەی وێنەی رووتیان تۆمەتبارکردووە و دەڵێن رەزامەندیان وەرنەگیراوە.
هەروەها بەوە تۆمەتبار دەکرێت کە قسەی سێکسیی لەگەڵ کچانی خوار 18 ساڵیدا کردووە.
ئەم هەواڵە 334جار خوێندراوەتەوە |