هەولێر – ZNA ئەکتەری جیهانی زۆی سالدانا، لە چەندین فیلمی سینەماییەدا بەشداربووە چوار لەو فیلمانە، داهاتی هەریەکەیان زایتر لە دوو ملیار دۆلارە.
دوایین فیلمی Avatar: The Way Of The Waterیە و داهاتی دوو ملیار دۆلاری ئەمریکی تێپەڕکردووە.
ئەو ئەکتەرە پێشتر لە بەشی یەکەمی فیلمی Avatar، هەروەها لە فیلمی Avengers: Infinity War و Avengers: Endgame رۆڵی گێڕاوە کە هەریەکەیان داهاتیان لە دوو ملیار دۆلار زیاترە.
Avatar: The Way of Water نوێترین بەرهەمی جێمس کامیرۆنە و سێیەم فیلمەیەتی داهاتی دەگاتە دوو ملیار دۆلار، لە دوای بەشی یەکەمی ئەم بەرهەمە فیلمی تایتانیک.
بەشی دووەمی ئاڤاتر بە کۆکردنەوەی ئەو داهاتە زۆرە، لە ریزبەندی چوارەمی فیلمە پڕداهاتەکانە لە مێژووی سینەمای جیهاندا.
ئەم هەواڵە 346جار خوێندراوەتەوە |