هەولێر – ZNA رامی عەیاش، هونەرمەندی لوبنانی، لە 13 ئەم مانگە کۆنسێرتێک بەبۆنەی رۆژی خۆشەویستی لە قەتەرە دەگێڕێت.
بڕیارە لە کۆنسێرتەکەدا ئەو هونەرمەندە گوڵبژێرێک لە گۆرانییەکانی پێشکەش بە هەودارانی دەکات.
لەلایەکی دیکەوە ئەو گۆرانیبێژە گۆرانییەکی بەم دواییە بەناوی "حلوین حلوین" بەشێوەی ڤیدیۆکلیپ بڵاوکردەوە کە لە تێکستی ئەحمەد رائول رامی عەیاشە و لە ئاوازی رامی عەیاشە.
بەم دواییە ئەو گۆرانیبێژە لە زنجیرەی "العین بالعین" بەشداربوو و بە دواییە کاری وێنەگرتنی تەواو بوو و لە 15 ئەڵقە پێک دێت.
ئەم هەواڵە 274جار خوێندراوەتەوە |