هەولێر – ZNA نەجوا کەرەم، هونەرمەندی لوبنانی بڕیارە لە 10 ئازاری داهاتوو کۆنسێرتێک بۆ هۆگرانی لە دوبەی ساز بکات.
بڕیارە لە ئاهەنگەکەدا ئەو هونەرمەندە گوڵبژێرێک لە گۆرانییە کۆن و نوێیەکانی پێشکەش بکات.
نوێترین کاری نەجوا کەرەمە گۆرانییەک بوو بەناوی "ساعة بیضا"یە و لە تێکستی ئەمیل فەهدە و لە ئاوازی جۆرج مردرۆسیانە.
بەم دواییە ئەو گۆرانیبێژە ئاهەنگێکی لە تورکیا سازکرد، تێیدا گوڵبژێرێک لە گۆرانییە کۆن و نوێیەکان پێشکەش دەکات، لەوانە "الیلة لیلیتنا" و "یخرب بیتك".
ئەم هەواڵە 517جار خوێندراوەتەوە |