هەولێر – ZNA جۆرج وەسف، هونەرمەندی سووری سوپاسی ئەو کەسانەی کرد هاوخەمی کۆچی دوایی کوڕەکەی بوونە و رایگەیاند، بەرهەمێکی تایبەت بە کوڕە کۆچکردووەکەی وەدیع دەکات.
ئەو هونەرمەندە رایگەیاندووە، بەهۆی کۆچی دوایی کوڕەکەی، نەیتوانی لە فێستیڤاڵ و ئاهەنگەکانی لەم مانگە بەشدار بێت، تەنانەت لە ئاهەنگەکانی مانگی شوباتیش بەشدار نابێت.
هەروەها ئاماژەی بۆ ئەوەشکردووە، لە ماوەی داهاتوودا دووبارە دەگەڕێتەوە سەر کاری هونەری و یەکەم بەرهەمی بۆ رووحی کوڕەکەی دەبێت.
وەدیع جۆرج وەسوف کوڕەی گەورەی ئەو هونەرمەندە بەهۆی نەشتەرگەری بچووککردنی گەدەوە گیانی لەدەستدا.
ئەم هەواڵە 421جار خوێندراوەتەوە |