هەولێر – ZNA لە دوای ئەو دەنگدانەوە زۆرەی وەرزی یەکەمی زنجیرەی "The Last of Us" بەدوای خۆیدا هێنا، بەرهەمهێنەرانی بڕیاری بەرهەمهێنانی وەرزی دووەمی ئەو بەرهەمە دراوە.
ئەم بەرهەمە تەنیا لە دوای بڵاوکردنەوەی دوو ئەڵقەی وەرزی یەکەمی دێت و بینەرێکی زۆری هەبووە.
ئەم بەرهەمە تەلەڤزیۆنییە لە تۆڕی ئێج بی ئۆ و ئێج بی ئۆ ماکس بڵاوکراوەتەوە و بەرهەمهێنەرانی ئاماژەیان بۆ ئەوەکردووە، خۆشەییەکی زۆرمان هەیە لەوەی کە توانی بەرهەمهێنانی وەرزی دووەمی زنجیرەکەمان هەیە.
ئێج بی ئۆ رایگەیاندووە، یەکەم ئەڵقەی وەرزی یەکەمی زنجیرەکە 22 ملیۆن بینەری لە تۆڕەکەیان هەبووە.
ئەم هەواڵە 295جار خوێندراوەتەوە |