هەولێر – ZNA پلاتفۆرمی نێتفلێکس نوێکردنەوەی زنجیرەی The Recruit بۆ وەرزی دووەمی راگەیاند کە بڕیارە لە ماوەی داهاتوودا دەست بە کارەکانی بکرێت.
بڕیارە ئەم بەرهەمە لە سەرەتای ساڵی داهاتوو بڵاودەکرێتەوە و وەرزی دووەم لە کۆتایی وەرزی یەکەمەوە دەستپێدەکات و ئۆین و ماکس دەگیرێن و ژیانیان لە مەترسیدایە.
کارەکە لە چوارچێوەی دراما و ئەکشندا روودەدات و ئەکتەری گەنج نوح سەنتینیۆ رۆڵی سەرەکی لە زنجیرەی The Recruit بینیوە و لەلایەن نووسەر ئەلێکسی هاولی نووسراوە و لە هەشت ئەڵقە پێکدێت.
هەروەها لۆرا هادۆک، ئارتی مان، کۆڵتۆن دان، ڤیڤیل ستیوارت، دانیێل کوینسی ئانۆ، کریستیان برۆن، ڤۆندی کورتیس هۆڵ، بایرۆن مان، ئەنجێل پارکەر و کایل زاندەر رۆڵی سەرەکی دەگێڕن.
ئەم هەواڵە 454جار خوێندراوەتەوە |