هەولێر – ZNA
داهاتی بەشی دووەمی فیلمی سینەمایی "Avatar" کە بەناوی "Avatar: The Way of Water"یە، بۆ میدیاکان ئاشکرا کرا.
ئەم بەرهەمە سینەماییە لە 14 کانوونی یەکەمی 2022 لە سینەماکانی جیهاندا بڵاوکرایەوە و داهاتی لە سینەماکانی جیهاندا دوو ملیار و 100 ملیۆن دۆلاری تێپەڕکرد.
ئەم بەرهەمە سینەماییە لە هەڵسەنگداندنێکدا بە بەشداری 142 رەخنەگری جیهانی تێیدا بەشداربوون 84٪ دەنگەکانی بەدەستهێنا.
فیلمی "Avatar: The Way of Water" کاندیدی خەڵاتی باشترین فیلمی درامایی و دەرهێنەرەکەی جێمس کامیرۆن کاندیدی خەڵاتی باشترین دەرهێنەرە لە خەڵاتەکانی ئەمساڵی گۆڵدن گڵۆب.
ئەم بەرهەمە سینەماییە لە 16 ئەم مانگە لە سینەماکانی ئەمریکا و کەنەدا نمایشدەکرێت و دوو رۆژ بەر لەوەش لە چەند وڵاتێکی دیکە نمایش دەکرێت.
لەم فیلمەکەدا سام ورسینگتۆن، زۆی سالدانا، سیگۆرنی ویفەر، ستیڤن لانگ و کەیت وێنسڵت رۆڵی سەرەکی تێدا دەگێڕن.
ئەم هەواڵە 454جار خوێندراوەتەوە |