هەولێر : ZNA رەشکە یەکێکە لەو ماددە خۆراکییانەی کە بواری بەکارهێنانی کەمە لە ژەمەکانی رۆژدا لەکاتێکدا چەندین سوودی گرنگیی هەیە و دەوڵەمەندە بە ماددە خۆراکییە گرنگەکان
. لە بابەتێکی ماڵپەڕی "الوطن"دا ئاماژە بە گرنگترین سوودەکانی خواردنی رەشکە کراوە کە واتان لێدەکات زیاتر گرنگی بە خواردنی بدەن، بەم جۆرە:
یەکەم: هەوکردنەکان و زیپکەی پێست کەمدەکاتەوە بەهۆی دەوڵەمەندی بە دژە ئۆکسید.
دووەم: ماسولکەکان دەحەوێنێتەوە و گرژییان کەمدەکاتەوە
. سێیەم: چارەسەری کێشەکانی هەرس دەکات و ئەگەری تووشبوون بەو نەخۆشییانە کەمدەکاتەوە کە پەیوەندیدارن بە هەرسەوە.
چوارەم: یارمەتیدەرە بۆ زوو چاكبوونەوەی برین و ئەکزیما.
ئەم هەواڵە 517جار خوێندراوەتەوە |