ZNA- هەولێر
لە 3 ساڵدا عێراقییەکان 700 ملیۆن دۆلاریان بۆ چارەسەری پزیشکی لە هندستان خەرج کردووە.
بەڕێوبەری نێوەندی ئابووری سیاسیی عێراقی رایگەیاند، لەماوەی 3 ساڵی ڕابردوودا هاوڵاتییانی عێراق 700 ملیۆن دۆلارییان بۆ چارەسەری پزیشکی لە هندستان خەرج کردووە.
وسام حەدمەل بەڕێوبەری نێوەندی سیاسیی عێراقی لە راگەیەندراوێکدا دەڵێت، کۆی ژمارەی ئەو عێراقییانەی لەماوەی سێ ساڵی رابردوودا بۆ چارەسەری پزیشکی سەردانی هندستانیان کردووە 57 هەزار و 275 کەس بووە و زۆرترین رێژەش لەساڵی 2022 بووە کە بریتیی بووە لە 22 هەزار کەس و بەتێکڕاش تێچووی نەشتەرگەری لە هندستان لەنێوان 5 بۆ 8 هەزار دۆلاردایە.
وسام حەمدەل ئاماژەی بەوەش کرد، چوونکە رێکارەکانی وەرگرتنی ڤیزا بۆ هندستان ئاسانترە، هاوڵاتیانی عێراقی بەرێژەیەکی زۆر سەردانی ئەم وڵاتە دەکەن.
ئەم هەواڵە 1120جار خوێندراوەتەوە |