ZNA - ههولێر
ئهمڕۆ یەکشەممە، ڕیشی سوناک، سهرۆكی حكومهتی بهریتانیا بەهۆی خۆدزینەوە لە باج، نهدیم زههاویی سەرۆکی پارتی پارێزگارانی دەسەڵاتدار لە پۆستی حکوومەتەکەی دوورخستەوە.
دوورخستنهوهی نهدیم زههاوی لهکاتێکدایه تۆمهتهکانی سهری بۆ "خۆدزینەوە لە باج" ملیۆنان دۆلارن، لە کاتێکدا کە بەرپرسی وەزارەتی گەنجینەی وڵات بووە.
ڕیشی سوناک لە نامەیەکدا بۆ زەهاوی نووسیویەتی، دوای ئەوەی لەسەرەتای خولەکەیدا بەڵێنی داوە کە حکوومەتەکەی "دەستپاک و پیشەیی بێت لێپرسینەوە لە هەموو ئاستەکاندا بکات، ناچار بووە ئهوکاره بکات".
نهدیم زههاوی دامەزرێنەری پێگەی ڕاپرسیی یوگۆڤ، دانی بەوەداناوە کە کێشەی لەگەڵ دەسەڵاتی باجدا هەبووە، بەڵام وتی، هەڵەکەی "بەهۆی بێباکی و بەبێ مەبەست" ڕوویداوە.
نهدیم زههاوی لە مانگی تەمموز تا ئەیلولی 2022دا سەرۆکایەتی گەنجینەی بەریتانیای کردووه، واتە لە ماوەی مانگەکانی کۆتایی خولی سەرۆک وەزیرانی بۆریس جۆنسن.
نەدیم زەهاوی، کوردی فەیلییه، پێشتر پۆستەکانی وەزیری دەوڵەت بۆ پەروەردە، وەزیری دارایی، وەزیری یەکسانییەکان، وەزیری پەیوەندییە نێوخۆییەکان و راوێژکاری دوقنشینی لانکاستەر کاری کردوه.
دوایین پۆستی نهدیم زههاوی وەزیری "بێ وەزارەت" بوو کە پۆستێکە بە سەرۆکی پارتی فەرمانڕەوای بەریتانیا دەدرێت بۆ ئەوەی بتوانێت لە کۆبوونەوەکانی حکوومەتدا بەشدار بێت.
ئەم هەواڵە 427جار خوێندراوەتەوە |