ZNA- هەولێر
رۆژنامه‌ی لۆمۆندی فه‌ره‌نسی ئاشكرای ده‌كات، وڵاتانی عێراق، لوبنان و سووریا كه به هیلالی شیعی ناو ده‌برێن و ئێران بۆ سه‌كۆی به‌رگری دروستیكردوون به‌هۆی قه‌یرانی دۆلار و كێشه‌ی دامه‌زراوه و ناجێگری ئابووری و ناكۆكی ناوخۆییه‌وه له‌به‌رده‌م داڕووخانێكی گه‌وره‌دان.
لۆمۆند ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه، ئێران و سووریا رووبه‌ڕووی سزای توندی سیاسی و ئابووری ئه‌مه‌ریكا و وڵاتان بوونه‌ته‌وه و دۆخی عێراقیش له‌سه‌ر داهاتی نه‌وته‌كه‌ی راوه‌ستاوه و سیسته‌می بانكییه‌كه‌شی به‌ته‌واوی له‌ژێر كۆنتڕۆڵی بانكی یه‌ده‌گی فیدراڵی ئه‌مه‌ریكادایه.
رۆژنامه‌كه ده‌ڵێت، له‌چوارچێوه‌ی سزا سه‌پێنراوه‌كانی سه‌ر ئێران‌دا، ئه‌مه‌ریكا چاودێرییه‌كی توندی جموجۆڵی دراوی عێراق ده‌كات، ئه‌م چاودێرییه به‌س بوون بۆ خنكاندنی ئێران تا ئه‌و راده‌یه‌ی به‌غدا ناچاربووه به دینار مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ هاورده‌كانی ئێران بكات، ئه‌مه‌ش بووه هۆی دابه‌زینی به‌های دیناری عێراقی و داڕمانی به‌های تومەنی ئێرانی.
ئەم هەواڵە 463جار خوێندراوەتەوە |