English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
نرخی هەر ئۆنسەیەک زێڕ دابەزی بۆ نزیکەی 1920 دۆلار.
2023-01-31 [06:27 AM]

ZNA-هەولێر


نرخی زێڕ بۆ ماوەی سێ مانگی یەک لە دوای یەکە بەرزدەبێتەوە و لە نزیک بەرزترین ئاستی خۆی لە ماوەی 9 مانگی رابردوودا مامەڵەی پێوەدەکرێت، بەڵام بەرەبەیانی ئەمڕۆ سێشەممە نرخی هەر ئۆنسەیەک زێڕ دابەزی بۆ نزیکەی 1920 دۆلار.

 

شەوی چوارشەممە کاژێر 09:00 بە کاتی هەولێر بانکی ناوەندیی ئەمریکا یەکەم کۆبوونەوەی خۆی لە ئەمساڵدا ئەنجام دەدات و بڕیار لەسەر بەرزکردنەوەی سوودی بانکی دەدات.

 

ئەوە بووەتە هۆکار بۆ ئەوەی ئەمڕۆ نرخی هەر ئۆنسەیەک زێڕ لەبەر نیگەرانی و دوودڵیی بازرگانان تەنانەت دابەزێت بۆ خوارەوەی 1920 دۆلار.

 

ترس لە بەرزکردنەوەی سوودی بانکی بە رێژەی زیاتر لە 0.25% بووەتە هۆکار بۆ ئەوەی بازرگانان بە وریاییەوە مامەڵەکانیان بکەن. پێشبینی دەکرێت ئەگەر نرخی زێڕ لەو ئاستانە زیاتر دابەزێت، ئاراستەی دابەزینەکانی خێراتر بێت و نزیکبێتەوە لە 1900 دۆلاریش.

 

بەپێچەوانەوە، ئەگەر بانکی ناوەندیی ئەمریکا سوودی بانکی هێندە بەرزنەکاتەوە هەر لە دەوروبەری 25 خاڵ بەرزکردنەوەکانی سنووردار بکات، پێشبینی دەکرێت نرخی زێڕ روو لە بەرزبوونەوە بکات. لەو رەوشەدا لەوانەیە نرخی زێڕ بەرزببێتەوە بۆ زیاتر لە 1950 دۆلار بۆ هەر ئۆنسەیەک. 





ئەم هەواڵە 301جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad