ZNA-هەولێر هەر بەهۆی نزیکبوونەوە لە کاتی راگەیاندنی سوودی بانکی لەلایەن بانکی ناوەندیی ئەمریکا و ئەگەری بەرزکردنەوەی سوودی بانکی بە رێژەیەکی زیاتر لەو 0.25٪ـی کە پێشبینیکراوە، رووی لە دابەزین کرد.
بەرەبەیانی ئەمڕۆ سێشەممە، 31-1-2023 هەر بەرمیلێک نەوتی برێنتی دەریای باکوور نزیکەی پێنج سەنت دابەزی و بە 84 دۆلار و 85 سەنت مامەڵەی پێوەکرا.
هەروەها هەر بەرمیلێک نەوتی سووکی تێکساسی ئەمریکا 33 سەنت دابەزی و بە 77 دۆلار و 57 سەنت مامەڵەی پێوەکرا.
سەرەڕای ئەوەی بەهۆی بەرزکردنەوەی پێشبینییەکان بۆ گەشەی ئابووریی جیهان لەلایەن سندووقی نێودەوڵەتیی دراوەوە، دابەزینی نرخەکانی نەوت ئەمڕۆ سنووردار بوون.
هەرچەندە بەرزبوونەوەی سوودی بانکی مەترسی بۆ خاوکردنەوەی چالاکییە ئابوورییەکان لە ئەمریکا دروست دەکات، بەڵام گەشبینییەکانی سندووقی نێودەوڵەتیی دراو رێگربووە لە دابەزینی زیاتری نرخی نەوت.
ئەم هەواڵە 358جار خوێندراوەتەوە |