ZNA : هەولێر قەیسی وشكراو بڕێكی زۆری لە كانزاكانی كالیسیۆم و پۆتاسیۆم و گۆگردو ئاسن و ماددە ڕیشاڵیەكان و ڤیتامین (A) ی تێدایەو كۆمەڵێك سوودی تەندروستی هەیە كە گرنگترینیان ئەمانەن
: 1. خۆپاراستن لە كەمخوێنی و چارسەركردنی، چونكە دەوڵەمەندە بە ئاسن، هەروەها بە كانزای مس كە یارمەتی باشتر هەڵمژینی ماددەی ئاسن دەدات لەناو لەشدا
. 2. یارمەتی چارەسەری قەبزی دەدات، چونكە دەوڵەمەندە بە ماددەی پێكتین كە یەكێكە لە ماددە ڕیشاڵیەكان كە لەناو ئاودا دەتوێتەوە، هەروەها سلیلۆزی تێدایە كە بەسوودە بۆ نەهێشتنی قەبزی
. 3. خۆپاراستن لە نەرم بوونەوەی ئێسك و ئێسكەنەرمەو كەمكردنەوەی ئازاری جومگەكان : چونكە دەوڵەمەندە بە هەموو ئەو كانزایانەی گرنگن بۆ ئێسقان وەك كالیسیۆم و مەگنسیۆم
. 4. پاراستنی تەندروستی پێست : ڕۆڵی هەیە لە یارمەتیدانی چارەسەری ئەگزیمیاو سووتانەوەی پێست و گەڕی، هەروەها ڕێگریكردن لە زیپكەو عازەبەو چەندین كێشەی پێست بەهۆی بوونی بڕێكی زۆری لە ڤیتامین (A). 5
. یارمەتی دابەزینی پلەی گەرمی لەش دەدات لەكاتی تای بەرز : چەند دەنكێك بخرێتەوە ناو پەرداخێك ئاوی گەرمەوەو دوایی كەوچكێ هەنگوینی تێ بكرێت و بخورێتەوە
. 6. چاڵاك كردنی كۆئەندامی هەرس و باشتر هەرسكردنی خۆراك : پێش ژەمەكان بە نیو سەعات چەند دەنكێكی لێ بخورێت، هەروەها پاك كردنەوەی كۆئەندامی هەرس و جگەر لە ماددە ژەهراوییەكان
. 7. بەهێزكردنی تەندروستی چاو
. 8. یارمەتی كەمكردنەوەی ناڕێكی لێدانی دڵ دەدات بە هۆی بوونی بڕێكی زۆر لە پۆتاسیۆم
. 9. بە سوودە بۆ چارەسەری لاوازی و كەمی كێش ئەگەر بڕێكی زۆری لێ بخورێت ڕۆژانە. 10. كەمكردنەوەی نیشانەكانی ڕەبۆ. هەندێ ڕێنمایی گرنگ
: 1. ئەو كەسانەی نەخۆشی شەكرەیان هەیە پێویستە نەیخۆن یا ئەو پەڕەكەی ڕۆژانە یەك بۆ دەنك زیاتری لێ نەخۆن
. 2. لەكاتی ڕێجیمدا : پێویستە نەخورێت یا یەك دەنك زیاتر نەخورێت، لە كیتۆ دایت نابێ بە هیچ شێوەیەك بخورێت
. 3. وێنەی هەموو خۆراكێك ڕەنگە هەندێ كەس پێیان نەكەوێت یان حەساسیەتان پێیان هەبێت
. (د. كامەران رەسوڵ ژاژڵەیی – پسپۆڕی زانستی خۆراك)
ئەم هەواڵە 577جار خوێندراوەتەوە |