ZNA-هەولێر رۆژی دووشەممە 30-01-2023 تەرمی قوتابییەکی قۆناخی سەرەتایی بە کوژراوی لە توالێتی قوتابخانەیەکی شاری کوت-ی ناوەندی پارێزگای واست دۆزرایەوە.
بە گوێرەی زانیارییەکان، ئەو قوتابییە، کە ناوی ئەحمەد یاسینە، قوتابی بووە لە قوتابخانەی رەفعە سەرەتایی لە گەڕەکی جیهاد لە شاری کوت-ی ناوەندی پارێزگای واست.
قوتابییەکە لە کاتی تاقیکردنەوەکان ون بووە، دواتر تەرمەکەی لە تەوالێتی قوتابخانەکە دۆزراوەتەوە و دەرکەوتووە، کوژراوە.
دوای رووداوەکە، تەرمی ئەو قوتابییە، رەوانەی دادپزیشکی کراوە لە کوت، بەمەبەستی پشکنین و گرتنەبەری رێکاری یاسایی. هاوکات لێکۆڵینەوەش لە رووداوەکە دەستیپێکردووە.
ئەم هەواڵە 1120جار خوێندراوەتەوە |