ZNA- هەولێر
جۆ بایدن رەتیدەکاتەوە وڵاتەکەی فڕۆکەی شەڕکەری F-16 بە ئۆکراینا بدات بۆ ئەوەی لە دژی رووسیا بەکاریبهێنێت، بەڵام بەڵام بەتانك و زرێپۆش هاوكاری ئۆكرانیا دەكرێت.
رۆژی دووشەممە، 30ـ1-2023، لەوەلامی پرسیارێكدا کە ئایا ئەو لەگەڵ ئەوەدایە فڕۆکەی شەڕکەری ئێف 16 بنێردرێنە ئۆکراینا کە سەرکردەی وڵاتەکە داوایکردووە؟ جۆو بایدن سەرۆكی ئەمەریكا بە "نەخێر" وەڵامی دایەوە و گوتی، "من دەچمە پۆڵەندا، هەرچەندە نازانم کەی."
ئەوەش دوای ئەوە دێت لە وڵاتانی رۆژئاوا دواجار لەم مانگەدا رەزامەندییان دەربڕی بۆ پێدانی تانک بە ئۆکراینا، بەریتانیا بە تانکی چاڵێنجەر، ئەمریکا بە ئابرامز و ئەڵمانیاش بە پێدانی لیۆپارد بڕیاریانداوە هاوکاریی ئۆکراینا بکەن.
ئەم هاوکارییە لە چەکی پێشکەوتوو و قورس بۆ ئۆکراینا، وایکرد هیوای ئەوە لای ئۆکراینییەکان دروستببێت کە وڵاتانی رۆژئاوا فڕۆکەی شەڕکەریشی پێبدەن، لەنێویدا فڕۆکەی ئێف 16، بەڵام پرسەکە هێشتا لەلایەن وڵاتانی رۆژئاواوە یەکلایی نەکراوەتەوە.
ئەم هەواڵە 442جار خوێندراوەتەوە |