English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
هۆکار و چارەسەری هەوکردنی کۆئەندامی میز
2023-01-31 [11:52 AM]

ZNA : هەولێر


هەوکردنی کۆئەندامی میز

 

بریتییە لە هەوکردنی ئەندامێك یان زیاتری کۆئەندامی میز وەک گورچیلە، میزەڵدان، میزەڕۆ یان دەرچەی میز، بەزۆری بەهۆی بەکتریاوە ئەم هەوکردنە درووست دەبێت لە چەند حاڵەتێکی کەمدا بەهۆی ڤایرۆس یان کەڕووەوە درووست دەبێت، وە بە گشتی هەوکردنی کۆئەندامی میز لە ئافرەتاندا باوترە لە چاو پیاواندا

 

. نیشانەکانی هەوکردنی کۆئەندامی میز

 

: 1. ئەگەر هەوکردنەکە لە گورچیلەدا بوو • درووستبوونی ئازار لە پشت یان لە لاوە. • لەرزین. • هێڵنجدانەوە. • ڕشانەوە. • تا.

 

2.

ئەگەر هەوکردنەکە لە میزەڵداندا بوو • پلەی گەرمی لەش بۆ ئاستێکی نائاسایی دادەبەزێت. • پەستان لە ناوچەی حەوز زیاد دەکات. • هەستکردن بە ناڕەحەتی لە بەشی خوارەوەی سکدا. • زۆر میزکردن

 

. 3. ئەگەر هەوکردنەکە لە میزەڕۆ یان لە دەرچەی میزدا بوو • درووستبوونی ئازار لە کاتی میزکردن

 

. • سووتانەوەی دەرچەی میز . • درووستبوونی ئازار لە کاتی سێکسدا. • گۆڕانی بۆنی میز

 

. چارەسەر چارەسەری هەوکردنی کۆئەندامی میز بە دەرمان دەکرێت بەڵام جۆر و بڕی دەرمانەکە بەپێی تووندی هەوکردنەکە دەگۆڕێت کە ئەمەش پزیشکی پسپۆڕ دیاری دەکات.

 

چرۆ حسین عزیز پزیشکی نەشتەرگەری و پسپۆڕی ژنان و منداڵ بوون و نەزۆکی





ئەم هەواڵە 475جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad