ZNA-هەولێر
وەزارەتی دەرەوەی كۆماری ئازەربایجان لە راگەیاندراوێكدا داوا لە ھاووڵاتیانی دەكات بەھۆی دۆخی ناسەقامگیری ئێران ئەوەندەی بۆیان دەکرێت، سەردانی ئەم وڵاتە نەكەن.
لە راگەیەندراوی وەزارەتی دەرەوەی ئازەربایجاندا داوا لەو ھاووڵاتییە ئازەربایجانییەی ئێستا لەئێرانیشن دەكات ھەموو رێكارەكانی خۆپارێزی لەبەرچاو بگرن.
دوای ئەوەی چەند رۆژ لەمەوبەر کەسێکی چەکدار لە تاران هێرشی کردە سەر باڵیۆزخانەی ئازەربایجان و یەکێک لە کارمەندانی ئەم باڵیۆزخانەیەی کوشت، ئازەربایجان وێڕی دەربڕینی تووڕەیی زۆر رۆژی رابردوو ئەم بالیۆزخانەیەی داخست.
لە کێشەی نێوان ئازەربایجان وئەرمەنستاندا، ئێران پشتگیریی ئەرمەنستان دەکات و ئازەربایجان بە هاوکاری کردن لەگەڵ ئیسرائیل تۆمەتبار دەکات.
ئەم هەواڵە 406جار خوێندراوەتەوە |