ZNA-هەولێر
نوێنەری رووسیا لە گفتوگۆكانی ڤیەننا دەلێ ئێران بەپێچەوانەی رۆژئاواییەكان ئامادەیی تەواوی بۆ زیندووكردنەوەی رێككەوتنی ئەتۆمی ھەیە.
ئەمرۆ سێشەممە میخائیل ئۆلیانۆف نوێنەری رووسیا لە گفتوگۆكانی ڤیەننا بۆ زیندووكردنەوەی رێككەوتنی ئەتۆمی لەگەڵ ئێران رایگەیاند كە گفتوگۆكان تووشی بنبەست بوونەو ماوەی چوار مانگە ھیچ گفتوگۆیەك نەكراوە. بەگوتەی ئۆلیانۆف بەپێچەوانەی رۆژئاواییەكان ھیچ ئامادەییەكیان تێدا نیە، بەڵام لایەنی ئێرانی ئیرادەی سیاسی پێویستی بۆ زیندووكردنەوەی رێككەوتنی ئەتۆمی ھەیە.
لە کێشەی نێوان ئێران و رۆژئاوادا رووسیا بە هەستیارییەوە پشتگیریی ئێران دەکات.
وڵاتانی رۆژئاوایی دوای ئەوەی هەستیان بە زیادبوونی خۆپێشاندانەکانی ئێران کردووە و پشتیان کردووەتە دانووستانی ئەتۆمی.
رۆژئاواییەکان داوا دەکەن بابەتی بەرهەمێنینانی مووشەکی دوورهاوێژی ئێرانیش بخرێتە نێو گفتوگۆکانی ئەتۆمیی ئێرانەوە.
ئەم هەواڵە 454جار خوێندراوەتەوە |