English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
سەرۆکی پێشووی هه‌رێمی که‌ته‌لۆنیا: هەرگیز پەشیمان نیم لەوەی ریفراندۆمم ئەنجامدا
2023-01-31 [08:26 AM]

ZNA- هەولێر


ئەمڕۆ دادگای باڵای ئەوروپا بڕیارێکی لە بەرژەوەندی کارلۆس پۆشیمۆن سەرۆکی پێشووی هەرێمی کەتەلۆنیای پەسەندکرد و بەپێی بڕیارەکە، حکومەتی ئیسپانیا بەهیچ شێوەیەک ناتوانێت ناوبراو دەستگیربکات.

لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیشدا کارلس پۆشیمۆن سەرۆکی پێشووی هەرێمی کەتەلۆنیا، لەگەڵ پارێزەرەکەی رایگەیاند، هەمیشە بڕوای بە ریفراندۆمی سەربەخۆی هەرێمی کەته‌لۆنیا هەیە و چونکە بەپێی یاسای نێودەوڵەتی مافی هەموو گەلێکە.

لەساڵی 2017 کارلۆس پۆشیمۆن ریفراندۆمی سەربەخۆیی بۆ هەرێمی کەته‌لۆنیا ئەنجامدا، بۆ ئەوەی لە ئیسپانیا جیاببنەوە.

دواتر حکومەتی ئیسپانیا فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ ناوبراو دەرکرد و بەڵام ناوبراو وڵاتی جێهێشت و لە بەلجیکا نیشتەجێبوو، پاشان دەسەڵاتدارانی ئیسپانیا داوایان لە حکومەتی بەلجیکا کرد، کارلس پۆشیمۆن وەکو تاوانبارێک رادەستی ئیسپانیا بکرێتەوە.

ئەمڕۆش دادگای باڵای ئەوروپا، کە بەرزترین دەسەڵاتی دادوەرییە لە تەواوی ئەوروپا، 15 دادوەر تێیدا ئەندامن و بڕیارەکانی ئەم دادگایە تانەیان لێنادرێت، بڕیاریدا بە هیچ شێوەیەک نابێت سه‌رۆكی پێشووی هه‌رێمی كه‌ته‌لۆنیا دەستگیربكرێت.





ئەم هەواڵە 745جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad