ZNA- هەولێر
لەبوومەلەرزەكەی ناوچەی خۆی لە پارێزگای ورمێ ٣ ھەزار خانوو زیانیان بەركەوتووە و بەشێك لە ھاووڵاتیانیش ھەر لە خێمەدا دەژین.
بەرێوەبەرایەتیی نیشتەجێبوونی ئێران ئەمرۆ سێشەممە ٣١ی کانوونی دووەم، رایگەیاند لە رووپێوییەك بۆ زیان لێكەوتووانی بوومەلەرزەی خۆی كردوویانە، هەتا ئێستا زیاتر لە سێ ھەزار خانوو بەرێژەی جیاواز زیانیان بەركەوتووەو پێویستیان بە دروستكردنەوە یان نۆژەنكردنەوە ھەیە. قائیمەقامی شاری خۆی داوای بەھاناوەچوونی بەپەلە دەكات، چوونكە بەشی زۆری زیان لێكەوتووان لە پلەكانی ژێر سەفر لە خێمەدا ماونەتەوە.
دانیشتوانی خۆی لە دوو نەتەوەی کورد و تورکی ئازەری پێکهاتوون و دەڵێن وەک دەزگاکانی راگەیاندن و دەستەڵاتدارانی ئێران دەڵێن، بەو چەشنە یارمەتی نەدارون و حکومەت ئەوبەڵێنیانەی باسیان دەکات جێبەجێی نەکردوون.
ئەم هەواڵە 571جار خوێندراوەتەوە |