ZNA : هەولێر 1. بەهێزکردنی تەندروستی چاو و ڕێگەگرتن لە نەخۆشیەکانی چاو، کە لەگەڵ چونە تەمەنەوە زیاد دەکات وەک کێشەکانی لێڵ بون و تاریک بونی هاوێنەی چاو
. 2. یارمەتی دانی دابەزینی کێش و ڕێگەگرتن لە قەڵەوی چونکە، ماددەی کاپسیسینی تێدایە کە ڕێژەی سوتانی چەوری زیاد دەکات لە جەستە لەڕێگای بەرزکردنەوەی پلەی گەرمای لەش، وە بڕێکی کەم کالۆری تێدایە، بە هۆی تامەتیژو تونەکەوەیەوە دەبێتە هۆی کەمکردنەوەی ئارەزوی خواردن
. 3. پاراستن و بەهێزکردنی تەندروستی پێست و جوان کردنی ڕوخسار، ڕێگری کردن لە چرچولۆچی و زو پیربونی پێست و هاندانی زیاتر دروست بونی کۆلاجین و چارەسەری زیپکە
. 4. چارەسەری شەقیقە؛ بە هۆی بونی ماددەی کاپسیسینەوە
. 5. خۆپاراستن لە شێرپەنجە؛ ماددەی کاپسیسین ڕێگە دەگرێت لە دابەش بون و گەشەی خانە شێرپەنجەیەکان
. 6. کەمکردنەوەی ئازار و یارمەتی دانی چارەسەری سەوەفان و هەوکردنی جومگەکان
. 7. چارەسەری قەبزی
. 8. زو چاک بونەوە لە پەتا و هەڵامەت
. 9. بەهێز کردنی موەکانی قژ و جوانترکردنی ڕەنگ و بریقەی قژ
. 10. باش کردنی مەزاج.
ئەم هەواڵە 358جار خوێندراوەتەوە |