تاران – ZNA فیلمی سینەمایی "ئەزموون" لە دەرهێنانی شەوکەت ئەمین کورکی و نوێنەری وڵاتی عێراق لە ئاکادیمیای ئۆسکاری ساڵی 2023 لە ناوهندی هونهری "العین القطره" له شاری ئهبوزهبی لە وڵاتی ئیمارات نمایشکرا.
فیلمی سینەمایی "ئەزموون" چوارەمین فیلمی بڵندی سینەماکاری کورد شەوکەت ئەمین کورکی، لە بەرهەمهێنانی مەمەد ئەکتاش، بەرهەمی هاوبەشی هەرێمی کوردستان و وڵاتانی ئەڵمانیا و قەتەر؛ بۆ یەکەمین جار لە ناوهندی هونهری "العین القطره" له شاری ئهبووزهبی لە وڵاتی ئیماراتی یهکگرتووی عهرهبی پێشکەش کرا. کۆمپانیای سینهمایی میسری MAD Solutions مافی بڵاوکردنهوهی ئهم بهرههمه کوردییهی له وڵاتانی عەرهبی له ئهستۆدایه.
ئهمه بۆ دووههم جاره که یهکێک له فیلمهکانی شەوکەت ئەمین کورکی به ئاکادیمیای ئۆسکار دهناسێندرێت؛ بۆ یهکهمین جار، فیلمی سینەمایی "بیرهوهوهرییهکانی سهر بهرد" له ساڵی ٢٠١٦ به ههشتاو و ههشتهمین خولی خهڵاتی ئۆسکار به ناونیشانی باشترین فیلمی زمانی بیانی به شێوهی فهرمی له لایهن وڵاتی عێراقهوه ناسێندرابوو.
"ئەزموون" لە یەکەمین نمایشی جیهانی خۆیدا لە بەشی "پێشبڕکێی سەرەکی" لە پەنجا و پێنجەمین خولی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی "کاڕلۆڤی ڤاری" لە چیک نمایشکرا و توانی خەڵاتی فیدڕاسیۆنی نێودەوڵەتی رخنەگرانی فیلم واتە "فیپێڕشی" ئەم رووداوە گرینگ و پلە یەکەی سینەمای جیهان بەدەست بێنێت.
ئەم فیلمە کوردییە لە درێژەی بەشدارییە جیهانییەکانی خۆیدا خەڵاتی باشترین فیلمی نێودەوڵەتی لە سی و حەوتەمین خولی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی "سانتا باڕباڕا" لە ئەمەریکا، خەڵاتی باشترین سیناریۆی بەشی "پێشبڕکێی سەرەکی" لە نۆزدەیەمین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی "تیرانا" لە ئەلبانیا، خەڵاتی "سندووقی جەماوەری رێکخراوەی نەتەوە یەکگرتووەکان" لە بەشی پێشبڕکێی "پانۆڕامای نێودەوڵەتی" لە چل و سێیەمین خولی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی "قاهیرە" Cairo لە میسر، خەڵاتی باشترین فیلمی بەشی "پێشبڕکێی نێودەوڵەتی" لە بەشی سەرەکی بیست و حەوتەمین خولی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی "ڤیکتۆریا" لە کەنەدا و هەروەها خەڵاتی تایبەتی ئەندامانی لێژنەی دادوەرانی بەشی "پێشبڕکێی نێودەوڵەتی" لە سی و حەوتەمین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی "مۆنس" لە بەلژیکای بەدەستهێناوە.
"ئەزموون" بەرهەمی کۆمپانیای "میتۆس فیلم"ی بەڕلین و کۆمپانیای "مەستی فیلم"ی سلێمانی کە بە پاڵپشتی وەزارەتی رۆشنبیری و لاوانی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەرهەمهاتووە و لە لایەن کۆمپانیای ئەڵمانی "ئاڕت هوود" لە جیهاندا بڵاودەبێتەوە.
لەم فیلمە سینەماییەدا کۆمەڵێک ئەکتەری بەئەزموونی هەرێمی کوردستان لەگەڵ چەندین ئەکتەری لاوی کوردستان تیایدا رۆڵیان بینیوە، لەوانە: ئاڤان جەماڵ، ڤینا سالار، حوسێن حەسەن، شوان عەتووف، هوشیار زێڕۆ نێروەیی، نیگار عوسمان، کاوە قادر، عادل عەبدولرەحمان و حەمە رەشید هەرەس.
"ئەزموون" له دوایین بهشداریی نێودهوڵهتی خۆیدا بە ئامادەبوونی ئاڤان جەماڵ یەکێک لە ئەکتەرە سەرەکییەکانی ئەم فیلمە، بۆ یەکەمین جار لە کاتژمێر 4ی دوانیوەڕۆی ڕۆژی 3ی دیسەمبەری 2022 لە شاری لۆس ئانجلێس و لە کاتژمێر 1ی نیوەڕۆی ڕۆژی 6ی دیسەمبەری 2022 لە شاری نیۆیۆرک لە وڵاتی ئەمەریکا نمایش کرا و هەروەها لە درێژەدا کاتژمێر 4ی دوانیوەڕۆی ڕۆژی 8ی دیسەمبەری 2022 لە شاری بەرلین لە ئەڵمانیا پێشکەش کرا.
مەنسوور جیهانی
ئەم هەواڵە 292جار خوێندراوەتەوە |