هەولێر – ZNA
داهاتی فیلمی "The Whale" لە سینەماکانی ئەمریکای باکوور بۆ میدیاکان ئاشکرا کرا.
ئەم بەرهەمە سینەماییە لە 9 کانوونی یەکەمی 2022 لە سینەماکانی ئەمریکا بڵاوکرایەوە و داهاتی لە سینەماکانی 14 ملیۆن 963 هەزار دۆلاری ئەمریکییە.
داهاتی ئەم بەرهەمە لە سینەماکانی ئەمریکای باکوور 14 میلۆن و 915 هەزار دۆلارە و داهاتی لە سینەماکانی جیهاندا کە بەشێوەیەکی سنووردار نمایشکراوە، 47 هەزار دۆلارە.
ئەم بەهەمە سینەماییە لەبارەی مامۆستایەکی زمانی ئینگلیزییە و دەیەویت دووبارە پەیوەندی بە کچەکە هەرزەکارەکەیەوە بکات و بەهۆیەوە رووبەڕووی چەند بەربەستێک دەبێتەوە.
ماوەی فیلمەکە یەک کاتژمێر و 57 خولەکە و بەرهەمەی کۆمپانیای ئەی 24ـە و هەریەک لە بریندان فریزەر، سادی سینک و تای سیمبکینز رۆڵی سەرەکی تێدا دەگێڕن.
ئەم هەواڵە 289جار خوێندراوەتەوە |