English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
لە هەولێر رێز لە جەلال بەرزنجی نرا
2023-01-31 [05:28 AM]

هەولێر – ZNA


لە رێوڕەسمێکدا لە هەولێر، وەزارەتی رۆشنبیری و لاوانی حکومەتی هەرێمی کوردستان، رێزی لە شاعیری ناسراوی کورد جەلال بەرزنجی نا.

 

چالاکییەکە کاژێر 11ـی بەیانی ئەمڕۆ سێشەممە لە هۆڵی بەڕێوبەرایەتیی گشتی وەرزش بەڕێوەچوو.

 

رۆژی سێشەممەی رابردوو لە 24 ئم مانگە، لقی هەولێری یەكێتیی نووسەرانی، رێوڕەسمێکی رێزلێنانی بۆ جەلال بەرزنجی سازکرد كە مێژووێكی شكۆداری لە نێو شیعر و ئەدەبیاتدا هەیە و خاوەن چەندین بەرهەمە و چەندیین خەڵاتیشی وەرگرتووە، لەوانە كتێبی یادەوەریی (پیاوه بێجامە شینەكە) كە لە نێو ١٩٦ كتێبی سەرانسەری جیهان، پلەی یەكەمی بەدەست هێنا و خەڵاتی وایەڵدی وەرگرتووە.

 

بەرزنجی هەروەها دکتۆرای شانازیی بە پێبەخشراوە و لە لایەن زانکۆی ئەلبێرتا لە کەنەدا پێبەخشراوە.

 

جەلال بەرزنجی لە 1953 لە ھەولێر لە دایکبووە، لە سەرەتای حەفتاکانەوە دەنووسێت، لە نەوەدەکان سکرتێری یەکیێتیی نووسەرانی کورد و ئەندامی دەستەی نووسەرانی گۆڤاری (نووسەری کورد) بووە، لە 1998ـەوە لە کەنەدا دەژی، ساڵی 2002 کۆمەڵەی دۆستایەتی کوردی/ کەنەدیی دامەزراندووە، ھاوکات خەڵاتی (ریز ئەواردی) وەرگرتووە. جگە لەوە تا ئێستا چەندین جار کتێبەکانی لە کەنەدا بوونەتە پڕ فرۆش و چەندین خەڵاتی کەنەدیی نێونەتەوەیی ئەدەبییان بردووەتەوە.

 

ساڵی 2011 لە کۆی 196 کتێبی وڵاتانی گێتی، (پیاوە بێجامە شینەکە)، خەلاتی (وایەڵد)، کە خەڵاتی یەکەم بووە بردووەتەوە، ساڵی 2015 خەڵاتی (سالوت تو ئەکسیلنس)، ساڵی  2016 (ھۆلە فێم) بۆ ئەدەب و ھونەری پێ بەخشراوە.

 

بەشداری دەیان کۆنفراسی ئەدەبی نێودەوڵەتی کردووە، دەیان شیعر و چاوپێکەوتنی بە ئینگلیزی لە گۆڤارە ناسراوەکانی کەنەدا بڵاو بووەتەوە، ئەندامی نووسەرانی نێودەوڵەتی، سەندیکای نووسەرانی زملبێرتا و کۆمەڵەی پیاسەی شاعیران و کۆمەڵەی شاعیرانی کەنەدایە.

 





ئەم هەواڵە 670جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad