هەولێر – ZNA سەنا بەرزنجە، هونەرمەندی رۆژهەڵاتی کوردستان، بەرهەمێکی نوێی بەشێوەی ڤیدیۆکلیپ بۆ هەوادارانی بڵاوکردەوە.
گۆرانییەکە بەناوی "هەر ئەو کچەم"ـە و لە تێکستی ژیار بەرزنجەیە و مەتین پاسایاندی کاری میوزیکی بۆ کردووە.
کاری دەرهێنانی ڤیدیۆکلیپ "هەر ئەو کچەم" لەلایەن ناسر حەیدەری کراوە و لە کەناڵی تایبەتی سەنا بەرزنجە لە یوتیوب بڵاوکراوەتەوە، تێیدا باس دروشمی لە (ژن، ژیان، ئازادی) دەکات.
سەنا بەرزنجە، ساڵی 2001 لە سەقزی رۆژهەڵاتی کوردستان لەدایکبووە، سەرەتا گۆرانی هونەرمەندانی دیکەی گوتووەتەوە و لە دەستپێکدا رووخساری دەرنەدەکەوت و بۆ یەکەمجار لە رێگەی ڤیدیۆکلیپی "من ئەو کچەم" رووخساری دەرکەوت.
ئەم هەواڵە 544جار خوێندراوەتەوە |