English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
پسپورێک، مەترسییەکی خواردنی لالنگی ئاشکراکرد
2023-02-01 [11:36 AM]

ZNA:هەولێر


پسپۆڕێکی خۆراک لە روسیا رایگەیاندووە، لالەنگی میوەیەکی بەسوودە بۆ جەستە بەلام ئەگەر زیادەڕەوی لە خواردنیدا بکرێت ئەوا مەترسیی بۆ جەستە دەبێت.

تاتیانا زالیتۆڤا لە چاوپێکەوتنێکی رادیۆی سپۆتینیکی روسی ئاماژەی بەوەکردووە، مەترسیی زیادەڕەویکردن لە خواردنی لالەنگیدا هەیە، هەروەک وتوویەتی "لالەنگی دەوڵەمەندە بە رەگەزی خۆراکی بەتایبەت ڤیتامین سی، وەک هەندێک لە میوەکانی تر مزری تێدایە، دەتونرێت بکرێتە ژەمەکانی خۆراکە بەتایبەت لە وەرزی زستاندا، لەگەل ئەوەشدا زیادەڕەویکردن لە خواردنی ئەو میوەیە مەترسی هەستیاریی و گرفت بۆ کرداری هەرس زیاد دەکات، کە گورچیلە بە ئاسانی ناتوانێت لە جەستە بیپاڵێوێت و بیکاتە دەرەوە".

بەگوێرەی ئەو پسپۆرە، ئەو کەسانەی بەدەست سستبوونی گورچیلەکانیانەوە دەناڵێنن لە خواردنی لالەنگی بەئاگابن، ئەوانەشی گرفتی درێژخایەنی کرداری هەرسیان هەیە ئەو میوە بە ڕاددەیەکی زۆر نەخۆن، چونکە ئەو مزرییەی لە لالەنگیدا هەیە زیان بە ناوپۆشی گەدە دەگەیەنێت و توشی هەوکردن و ئازار دەبنەوە، بەتایبەت بۆ ئەوانەی گرفتی کۆئەندامی هەرسیان هەیە.

روونیشیکردووەتەوە، لە لالەنگیدا فرەکتۆز هەیە بۆ ئەو کەسانەی نەخۆشی شەکرەیان هەیە زیادەڕەوی لە خواردنیدا بکەن زیان بە تەندروستیان دەگەیەنێت، هەر بۆیە گونجاوە رۆژانە لە ٥٠٠ گرام زیاتر لالەنگی نەخورێت، ناشبێت ئەو بڕە لە یەک کاتدا بخورێت.





ئەم هەواڵە 388جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad