هەولێر : ZNA پرتەقاڵ بە یەکێک لە میوە بەتامەکان ناسراوە و زۆر کەس حەز بە خواردنی دەکات، لە پاڵ تامە خۆشەکەیدا بەردەوام خواردنی سوودی بۆ تەندروستی جەستە هەیە. بەگوێرەی راپۆرتێکی تەندروستی ماڵپەڕی برایتسایدی بەریتانی، ئەگەر رۆژانە پرتەقاڵ بخۆیت چەند سوودێکی بۆ تەندروستی دەبێت، بەم جۆرە
: ١. پەرە بە گەشەی بەکتریای ریخۆڵە دەدات
. ٢. بەگشتی یارمەتی کەمکردنەوی کێشی زیادەی جەستە دەدات، چونکە دەوڵەمەندە بە پڕۆتین، ریشاڵی خۆراکی و کۆلیسترۆڵی سوودبەخش
. ٣. پارێزگاری لە تەندروستی پێست دەکات و درەوشاوی دەکات، بەهۆی بوونی ڤیتامین C و مادەی خۆراکی سوودبەخش، ناهێڵێت ئاسن کەم ببێتەوە، دژی هەوکردنەکان دەجەنگێت، فشاری بەرزی خوێنیش کەم دەکاتەوە و یارمەتی دروستبوونی کۆلاجینیش دەدات لە ئێسکەکاندا
. ٤. پەرە بە تەندروستی بینایی چاوەکان دەدات و رێگەری دەکات لە لاوازبوونی ماسوولەکانی دەوروبەری چاوەکان
. ٥.پارێزگاری لە ئەندامە گرنگەکانی ناوەوە دەکات وەک دڵ و مێشک، ئەمەش بەهۆی دەوڵەمەندی بە ڤیتامین C کە یارمەتی یادەوری و سەرنجدان دەدات، هەروەها دژە ئۆکسانی
تێدایە رێگری لە تیشکە کیمیاییە ژەهراوەییەکان دەگرێت زیان بە خانەکانی مێشک بگەیەنن. لەپاڵ ئەوانەشدا سوودی بۆ دڵ و خوێنبەرەکان هەیە و لە مەترسی نەخۆشییەکان دووری دەخاتەوە.
ئەم هەواڵە 286جار خوێندراوەتەوە |