ZNA : هەولێر دڵ یەکێکە لە ئاڵۆزترین ئەندامەکانی جەستەی مرۆڤ، بەو پێیەی کاردەکات بۆ ئەوەی ئەندامەکانی دیکە بە زیندوویی بهێڵێتەوە، بە شێوەیەکی سروشتی ئەم ئەندامە گرنگە پێویستی بە چاودێری تایبەت هەیە کاتێك باس لە چاودێریکردنی دەکرێت، هەروەها خۆراك و میوەش باشترین چارەسەری سرووشتین بۆی، لەم بابەتەدا ئاشنای 4 میوە بە کە بۆ دڵ بەسوودن
: 1- توو: توو یەکێکە سەرچاوە دەوڵەمەندەکانی ماددە خۆراکیەکان کە باشترین هاوڕێی دڵی مرۆڤە، توو یارمەتی کەمکردنەوەی ئاستی کۆلیسترۆڵی خراپ و هەوکردن دەدات، هەروەها ئەنتۆسیانینی تێدایە کە جۆرێکە لە دژە ئۆکسێنەر کە فشاری ئۆکسجینی کەم دەکاتەوە
. 2- ئەڤۆگادۆ: ئەڤۆگادۆ بڕێکی باش لە چەوری یەکی ناتێر لەخۆدەگرێت، کە زۆرجار پەیوەندی بە ئاستێکی تەندروست لە کۆلیسترۆڵەوە هەیە، لە بەرامبەردا ئەگەری تووشبوون بە نەخۆشییەکانی دڵ کەمدەکاتەوە و دەوڵەمەندە بە پۆتاسیۆم، بەو پێیەی یەك ئەڤۆگادۆ 974 میلیگرام پۆتاسیۆمی تێدایە
. 3- شوتی: شوتی یەکێکی دیکەیە لە میوە بەسوودەکان بۆ تەندروستی، کە دەوڵەمەندە بە ئاو و مادەی سیترۆلینی تێدایە کە یارمەتی دابەزاندنی پەستانی خوێن دەدات، هەروەها دژە ئۆکسانی تێدایە
. 4- هەنار: لەڕووی زانستییەوە سەلمێنراوە کە هەنار ڕێگری دەکات لە تێکچوونی دیوارەکانی خوێنبەرەکان و ڕۆیشتنی خوێن بۆ دڵ باشتر دەکات، هەروەها بڕوادەکرێت هەنار کاریگەر بێت دژی ڕەقبوونی خوێنبەرەکان.
ئەم هەواڵە 355جار خوێندراوەتەوە |