ZNA:هەولێر سرکەی سێو سوودی تەندروستی بۆ جەستە هەیە و دەبێتە هۆی دابەزینی کێشی لەش هەروەها دەتوانیت کەوچکێک سرکەی سێو بکەیتە ناو پەرداخێک ئاوەوەو بیخۆیتەوە.
بەپێی راپۆرتێکی ماڵپەڕی کونسلتو ، ئەگەر شەوان پێش خەوتن کەوچکێک سرکەی سێو بخۆیت چەند گۆڕانکارییەک بەسەر جەستدا دێت و سوودی تەندروستی هەیە لەوانە:-
- بۆنی ناخۆشی ناو دەم ناهێڵێت چونکە ماددەیەکی تێدایە کە بەکتریای ناو دەم ناهێڵێت.
- بەپێی ئەنجامی چەند توێژینەوەیەک بەهۆی ترشی ئەسیتیک تێیدا رێژەی شەکر لە خوێندا رێکدەخاتەوە.
- وات لێدەکات هەست بە تێربوون بکەیت بۆ ماوەیەکی زۆر و چەوری لەش ئەسوتێنی و کێش دادەبەزێنێت.
- جەستە لە ژەهر و ماددەی زیانبەخش پاک دەکاتەوە.
- پسپۆڕان دەڵێن لەهەمانکاتدا زیانیشی هەیە.
ئەم هەواڵە 418جار خوێندراوەتەوە |