ZNA- هەولێر
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند، سبه‌ی پێنجشه‌ممه، فه‌یسه‌ڵ بن فه‌رحان، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی سعوودیه سه‌ردانی عێراق ده‌كات و له‌گه‌ڵ فوئاد حوسێن هاوتا عێراقییه‌كه‌ی كۆده‌بێته‌وه.
به‌گوێره‌ی به‌یاننامه‌ی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق، دوای كۆبوونه‌وه‌ی نێوان هه‌ردوو وه‌زیران، كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی هاوبه‌ش له وه‌زاره‌ت ساز دەکرێت، به‌ڵام تا ئێستا ئه‌جێندای سه‌ردانه‌كه ئاشكرا نه‌كراوه.
به‌ر له چه‌ند رۆژێك وه‌زیری كاره‌بای عێراق رایگه‌یاند، له رۆژانی داهاتوودا تۆڕی كاره‌بای عێراق به تۆڕی كاره‌بای وڵاتانی كه‌نداو ده‌به‌ستنه‌وه.
ئەمە لە کاتێکدایە دوای ئه‌وه‌ی كۆماری ئیسلامی ئێران ئاستی هه‌نارده‌كردنی گازی بۆ وێستگه‌كانی به‌رهه‌مهێنانی كاره‌بای له عێراق گەیاندووەتە سفر و بەشیک لە چاودێرانی سیاسیی لە ئێران دەڵێن دەستەڵاتی عیراق خەریکە لە کۆماری ئیسلامی دوور دەکەوێتەوە و بەڵای سعوودیە و وڵاتانی عەرەبدا دەچێت.
ئەم هەواڵە 487جار خوێندراوەتەوە |